سەردێڕ:

لە نزیک بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگر لە دوکانێکی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوتەوە

PM:11:07:01/12/2024

1428 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر لە نزیک بازاڕی لەنگە ئاگر لە دووکانێکی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوتەوە و بەشێکی زۆری کەلوپەلەکان سوتان


ئەمڕۆ یەکشەممە، خاوەنی دوکانەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە لە دووکانەکەی نزیکەی ١٠٠ هەزار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، لەگەڵ دووکانەکەدا کۆگایەکیش سوتاوە و ئاگەرەکەش بەهۆی تەزووی کارەباوە کەوتووەتەوە و بەهۆی ئەوەی ئەو مادانەی لە دووکانەکەدا بوون کیمیایین ئاگرەکە زوو تەشەنەی سەندووە.

هاوکات بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگرەکە لە ماوەی ٤٠ خولەکدا کۆنترۆڵکراوە و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.













گەلەری