PM:09:05:01/12/2024
23988 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە روداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقلاوە سەربە پارێزگای هەولێر کەسێک تەقەی لە دایک و خوشکێکی خۆی کردوە هەردوکیان گیانیان لەدەستداوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە نەخۆشخانەی شقلاوە خۆی رادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجێک بە ناوی (ڕ،ش،ف) بەهۆکارێکی نادیار هەڵساوە بەتەقەکردن لە دایک و خوشکێکی خۆی و لە ئەنجام بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی هەردووکیان.