سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەکی بەپەلەی لە بارەی رووداوەکانی سووریا ئەنجامدا

PM:08:45:01/12/2024

1612 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا لەبەرامبەر ئەو روداوانەی لە سوریای دراوسێ رودەدەنن و چەندین رێنمایی لەو بارەیەوە دەرکرد


ئەمڕۆ یەکشەممە، مەیجر جەنەڕاڵ یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەکانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد، کە تێیدا بارودۆخی گشتی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا، بەتایبەتی سەبارەت بە روداوەکانی سوریا.

سودانی ستایشی ئەو رێوشوێنانەی کرد کە بۆ ئاسایشی سنوورە نێودەوڵەتییەکان گیراونەتەبەر، لە هەمان کاتدا جەختی لە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ ئاسایشی سنوورەکان و چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگری و زانیارییەکان و چاودێریکردنی ئەو جموجوڵانەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناو خاکی سووریادا ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاڕاستەی هەموو سەرکردەکانی کرد کە ئامادەیی مەیدانییان هەبێت و بەدواداچوون بۆ بوارەکانی بەرپرسیارێتی بکەن، بەتایبەتی لەسەر سنووری هاوبەش.

لە میحوەرێکی تری گرنگدا، فەرماندەی گشتی هێزەکانی عێراق جەختی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوەختە کردەوە، دەستکەوتەکانی ئەم دواییەی لە نەهێشتنی سەرکردە و ئەندامانی داعش بەرزنرخاند، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە زۆرترین هەوڵ بدەن بۆ روبەروبونەوەی ئاستەنگە ئەمنیەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی عێراق یەکێکە لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی حکومەت و هەر هەڕەشەیەک کە کاریگەری لەسەر خاک و سەروەری وڵاتەکە هەبێت، ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

رۆژی ٢٧ی ئەم مانگی ١١ لە ناوچەکانی رۆژئاوای حەلەب پێکدادان لەنێوان کوتلە چەکدارەکانی سوریا و هێزەکانی سوپای سوریا روویدا.

فراکسیۆنەکان بەخێرایی لە لادێکانی رۆژئاوا بەرەو شاری حەلەب پێشڕەوییان کرد، هەروەها چەند ناوچەیەکی لادێی ئیدلبیان کۆنترۆڵکرد و پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی چوونە ناو شاری حەلەب، دواتر لە ئێواران بەردەوام بوون لە پێشڕەوی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی شارەکە.

دوێنێ شەممە، فراکسیۆنەکان کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر تەواوی پارێزگای ئیدلب درێژکردەوە، دوای ئەوەی چەند شوێنێکیان لە لادێکانیدا کۆنترۆڵکرد، لەنێویاندا شارەکانی مەعرەت ئەلنومان و خان ​​شەیخون.













گەلەری