سەردێڕ:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەینێ دواخرا

PM:08:13:01/12/2024

1000 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆده‌نگدان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا کە بەشێکیان جێی مشتومڕ و ناکۆکی لایەنەکانن.


به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانەى دەنگدانى بۆ دەکرێت دەربارەی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵەکانە بۆ خاوه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌كانیان (بە تایبەتیش لە ناوچە جێناکۆکەکان)، كه‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به ‌بڕیاره‌كانی رژێمی پێشوی عێراق.

هەر لە دانیشتنەکەدا، بڕیارە ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژەیاسای ‌پێشنیازکراوی هەمواری باری كه‌سێتی بدرێت، جگه‌ له‌وه‌ش پەرلەمان دەنگ دەدات له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دوه‌می یاسای لێبوردنی گشتی.

بریاریشە خوێندنەوە و گفتوگۆ بۆ پرۆژەیاسای فرۆکەوانى مەدەنى و شارە پیشەسازییەکان بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، یاسای گەراندنەوەى موڵکەکان لەلایەن کوردەوە پشتیوانى لێدەکرێت، یاسای باری کەسێتى لەلایەن شیعەکان و یاسای لێبوردنی گشتى لەلایەن سونەکانەوە پشتگیری لێدەکرێت و پێشتریش دوو جار دەنگدان لەسەریان دواخراوە.













گەلەری