سەردێڕ:

مەسرور بارزانى: پێویستە لە زووترین کاتدا حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت

PM:05:16:01/12/2024

1472 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانى رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا، حکومەتێکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز پێکبهێنرێت.


مەسرور بارزانى لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوە کردووە، لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە لە زووترین کاتدا، حکومەتێکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز پێکبهێنرێت.

هاوکات، عەدنان موفتی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، پێکهێنانی حکومەت قۆناغیکی گرنگە و پێویستە لایەنەک کاربکەن بەپێی ئەوبەڵێنانەی کە بەخەڵکیانداوە، وتیشی پرۆژەکەی نەوەی نوێ بۆ خزمەتی خەڵکە و لایەنەکان دەبێت رێکبکەون.













گەلەری