PM:01:30:01/12/2024
1120 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت و پەرلەمان هەموو ئامادەکارییەکانی خۆی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکەم دانیشتن ئەنجامدەدرێت لە پەرلەمانی کوردستان و لە یەکەم دانیشتندا بە پێی یاسای بەتەمەنترین ئەندام سەربەرشتی دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ئامادەکارییەک بۆ دانیشتنەکە کراوە و دەرگای
خۆپاڵاوتنیش بۆ دەستەی سەرۆکایەتی دەکرێتەوە.