AM:09:29:22/12/2024
3140 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد شەرع، سەرۆکى دیفاکتۆى سوریا لەگەڵ زۆربەى فەرماندەى گروپە چەکدارەکانى دژ بە نیزامى ئەسەد کۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە سوپاى نیشتیمانى دروستبکرێت و هەموو گروپە و لایەنە جیاوازەکانى سوریا لەخۆبگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـێ کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، کۆبونەوەکە لە دیمەشق کراوە و جگە لە نوێنەرى سوپاى سوریاى ئازاد هەموو گروپەکان باسیان لە دروستکردنى سوپاى نیشتیمانى کردووە.
هاوکات، پێشتر هەسەدە ئامادەى دەربڕی کە ئامادەن ببنە بەشێک لە سوپاى
نیشتیمانى سوریا و گفتوگۆ بۆ رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆبونەوەى گروپە چەکدارەکانى سوریا و قسەکردن بۆ
دروستکردنى سوپاى نیشتیمانى دواى ئەوەدێت کە ئەحمەد شەرع، ئەبو حسێن حەمودى وەک وەزیرى
بەرگرى سوریا دیارى کرد و ئەرکى وەزارەتى بەرگرى یەکخستنەوەى گروپە چەکدارەکان و
دروستکردنەوەى سوپایە.