سەردێڕ:

٧٦٠ ملیار دینار بۆ موچەی مانگی ١٠ خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم

PM:12:10:01/12/2024

5552 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٧٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ١٠ خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٧٦٠ ملیار دینار بۆ موچەی مانگی ١٠ـی موچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم، چاوگێکی ئاگاداریش لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت هەرێم پاباند بێت بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆوە.

هاوکات، حکومەتی کاربەرێکەر لیستی موچەی مانگی ١١شی ناردووە هەر داوای ٩٩٦ملیار دەکات بۆ دابەشکردنى موچە و بۆ مانگی ١٢ش بەهەمان شێوە بریارە لیستێک ئامادە بکات تا هەفتەی داهاتوو  و داوای ٩٩٦ ملیار دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە، گەشتینە مانگی ١٢ بەڵام موچەخۆرانی هەرێم ئەمڕۆ موچەی مانگی ١٠یان بۆ خراوەتە سەرهەژماری بانکی هەرێم.

 













گەلەری