AM:11:45:01/12/2024
2304 جار خوێندراوەتەوە
زەنگی بایکۆت لە سنووری سلێمانی لێدرا و فەرمانبەرانی چەند فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئێن ئاڕتی رایگەیاند، فەرمانبەرانی دادنوسی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە وەکو یەکەم فەرمانگە بایکۆتی دەوامیان کرد.
فەرمانبەران باس لەوە دەکەن، لە دۆخێکی خراپدان و دەبێت حکومەت بەزووی
موچەکانیان پێبدات، دەشڵێن تا موچەکانیان وەرنەگرن ناگەرێنەوە سەر کارەکانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە مانگی ١٢داین و موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.