AM:11:26:01/12/2024
1468 جار خوێندراوەتەوە
بەشێکی فەرمانبەرانی بە گرێبەست لە هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، چەندین ساڵە بە گرێبەست کاردەکەن و داوا لە حکومەتی کاربەڕێکەر دەکەن بیانکات بە هەمیشەیی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەشێکی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر گردبوونەوە و رایانگەیاند، چەندین ساڵە بە گرێبەست کاردەکەن و داواکارن حکومەتی کاربەڕێکەر بیانکات بەهەمیشەیی.
ئەوەشیان خستەڕوو، چەندین ساڵە بە شێوەی گرێبەست خزمەت دەکەن بەڵام
تاکو ئێستا نەکراون بە هەمیشەیی.
ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەگەر نەکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی ئەوا بایکۆتی
دەوام دەکەن تاکو حکومەتی کاربەڕێکەر وەڵامی داواکرییەکەیان دەداتەوە.