AM:11:30:30/11/2024
1676 جار خوێندراوەتەوە
دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، پزیشکانی خولاوە لە سلێمانی گردبوونەوە و باسیان لەوە کرد، سەرەڕای زۆری دەوامەکانیان و دوری شوێنی دەوامەکانیان مووچەکانیان دواکەوتووە و دابەش نەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤ دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، پزیشکانی خولاوە لە سلێمانی گردبوونەوە و داوایان کرد کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکرێت و مووچەکانیان وەربگرن.
باسیان لەوەش کرد،
ئەوان بەردەوام بەبێ پشوو لە خزمەتی کەرتی تەندروستیدا بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا
مووچەکەیان وەرنەگرتووە و سەرەڕای ئەوەش سیستمی رێکخستنی دەوامیان گۆڕیوە و کاتەکانی
دەوامیان بۆ زیاتر کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ٤٠
رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆدا تێپەڕیوە و لە سەرەتای مانگی ١٢ـەداین،
بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بەرادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و ناردنی لیستی مووچە
بەبێ کێشە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ١٠ دابەش نەکراوە و چارەنووسی مووچەی مانگی
١١ و ١٢ـەش نادیارە.