سایلۆی هەولێر رایگەیاند، سبەى چەکى پارەى گەنمى بەشێک لە جوتیاران دابەشدەکرێت و داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن.
سایلۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوەکردووە، ڕیزبەندی چەکە بانکییەکان بەم شێوەیە دەبێت لە سایلۆی هەولێر لە زنجیرە ژمارەی سێ هەزار و ٢٢٢ تاکو سێ هەزار و ٤٥٠.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە
سایلۆی قوشتەپە جوتیارانی زنجیرە هەزار و ٩١ تاکو زنجیره هەزار و ١٥٥ کە گەنمەکانیان
رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردوە لە سايلۆی قوشتەپە چەکی بانکی وەردەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو،
جوتيارانی شاری کۆیە لە زنجیرە ٢١٩ تاكو زنجیرە ٢٦٩ كە گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی
کۆیە کردووە لە سايلۆی قوشتەپە چەکی بانکی پارەکانیان وەردەگرن
دەشڵێت، جوتیاران لە
کاتژمێر نۆی بەیانیەوە تا یەکی نیوەڕۆ دەتوانن چەکەکەکان وەبگرن و پارەکانیش لە
بانکی بەحرکە وەردەگیرێت.