نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلارو ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ ٦٨ دۆلار دابەزی و بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی تەکساسیش نزمترین ئاستی تۆمارکرد.
هاوکات، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە مانگی
ئەیلولی ڕابردوودا مانگانە ١٥٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە کە ١٣ ملیۆن و
٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی مانگانە دەکات .
ئەم دابەزینە لە بەرهەمی نەوتی خاوی ئەمریکا
دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک دامەزراوەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە کەنداوی مەکسیک
لە ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا ڕووبەڕووی داخستنی درێژخایەن بوونەتەوە، بەهۆی
زریانەکانی فەرەنسا و هێلین.
هاوکات، بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی
ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ
توانای بەرهەمهێنانی تەواو و وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە
ساڵی ٢٠٢٥دا ٩٠ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٨ ملیۆن
تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.