سەردێڕ:

هەرێم هەزار و ٢٥٠ مێگاوات کارەبا دەفرۆشێت بە پارێزگاکانی عێراق

PM:08:51:29/11/2024

1240 جار خوێندراوەتەوە

لە کارەبای ٢٤ کاتژمێرییەوە بۆ کارەبای ٥ کاتژمێری، ئەو تەپڵەی کە حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ کارەبا و روناکردنەوە ماڵ و شەقامەکانی کوردستان دەیکوتی هەر زوو دەنگی نەما. بەگوێرەی زانیارییەکیش. هەرێم هەزار و ٢٥٠ مێگاوات کارەبا دەفرۆشێت بە پارێزگاکانی عێراق.


لە ئێستادا لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پێدانی کارەبای نیشتیمانی تاوەکوو ١٠ کاتژمێر بڕناکات، بە جۆرێکە لە رۆژی رابردوودا هاتۆتە تەنها چوار کاتژمێر لە شەو رۆژێکدا، ئەمەش پێچەوانەی بەڵێنەکانی حکومەتی کاربەڕێکەربوو کە لە سەروبەندی هەڵبژاردندا دەیانوت ماڵ بە ماڵ روناک دەکەینەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەرێم هەزار و ٢٥٠ مێگاوات کارەبا دەفرۆشێت بە پارێزگاکانی عێراق، لە ئێستادا ٧٠ مێگاواتی زیاتریش دەفرۆشێت بە پارێزگای دیالە، ئەمەش لە کاتێکدایە داهاتەکەی هەر بۆ حزبە و دۆخی کارەباش لە هەرێم تا دێت خراپتر دەبێت.

پێش پریپەد، وەزارەتى کارەبا پرۆژەى پێوەرى زیرەکى دانا و پێدانى کارەباى هەر هاوبەشێکى کەمکردەوە بۆ ٢٠ ئەمپێر و بانگەشەى ئەوەى کرد کێشەى کارەبا چارەسەر دەکات، بەڵام ئەوەش هاوشێوەى پریپەد هیچ ئەنجامێکى نەبوو.

بەپێى تازەترین داتاکانى وەزارەتى کارەبا بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەرێم نزیکەى سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاواتە و خواستیش لەسەر کارەبا نزیکەى چوار و هەزارو ٥٠٠ مێگاواتە و بەپێى وەرزەکانیش دەگۆڕێت، نزیکەی لە ٣٥٪ـی کارەباش دەفرۆشرێت بە پارێزگاکانی عێراق.













گەلەری