بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە روداوێکی شەڕە چەقۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا دووکەسی دیکەش بریندارن
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە روداوێکی شەڕە چەقۆدا کە لە نێوان سێ کەس لە گەڕەکی قلیاسان روویداوە، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندارن تاوانبارەکەش دەستگیر کراوە و خۆشی بریندارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان هۆکاری شەڕەکە لەسەر
بردنی ماتۆڕسکیلێک بووە، کە کوژراوەکە و بریندارەکە ویستویانە ماتۆرسکیلەکە لە
تۆمەتبارەکە ببەن تۆمەتبارەکەش بە چەقۆ لە هەردوکیانی داوە.
تا ئێستاش لێکۆڵینەوەی زیاتر لە روداوەکە دەکرێت هۆکاری روداوەکە بە
تاواوی نەزانراوە.
لەماوەى ١٠ رۆژدا ئەمە شەشەم حاڵەتی تەقەکردن و کوشتنە لە هەولێر و
سلێمانی و هاوڵاتیان دەڵێن، حکومەت نەیتوانیوە رووداوەکانى کوشتن و تەقەکردن
کۆنترۆڵ بکات.