بەڵام ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەوە دەناڵێنن پێویستە پێش خواردنی بڕێکی زۆر لە ناوکە کولەکە ڕاوێژ بە پزیشک بکەن، چونکە پێویستە چاودێری ئاستی پۆتاسیۆم و فسفۆر بکەن لە خوێندا.
خواردنی ناوکە کولەکە بە ڕێژەیەکی مامناوەند یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە چەوری بەسوود و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەری بەهێز.
پسپۆران باس لە دیارترین سوودەکانی ناوکە کولەکە دەکەن ئەگەر بە ڕێژەیەکی گونجاو بخورێت، بەم شێوەیە:
١. تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە.
٢. تەندروستی قژ و پێست باشتر دەکات.
٣. باشترکردنی تەندروستی پڕۆستات.
٤. چارەسەری هەوکردن دەکات.
٥. کەمکردنەوەی شەکری خوێن.
٦. بەرەوپێشبردنی تەندروستی هەرس.
٧. باشترکردنی خەو.