سەردێڕ:

یەکگرتوو: هۆکاری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم حکومەتی کاربەڕێکەرە

PM:04:58:29/11/2024

1720 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو رایگەیاند، هۆکاری کێشەکانی نێون هەرێم و بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمە، چونکە هەر مانگێک کۆمەڵێک ناوی دیکە بۆ لیستی موچە زیاد دەکات.


مستەفا عەبدوڵا بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی یەکگرتوو بە میدیای حیزبەکەی رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هەموو مانگێک کۆمەڵێک ناوی دیکە بۆ لیستی موچە زیاد دەکات.

باسی لەوەش کرد، زیاد کردنی ئەو ناوانە کێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمە و پابەند نابێت بە داواکارییەکانی بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە.













گەلەری