PM:01:47:29/11/2024
1532 جار خوێندراوەتەوە
بلاک فڕایدەی یاخود هەینی رەش، یەکێکە لە دیارترین رۆژەکانی ساڵ و خەڵکانێکی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی هاتنی دەکەن بۆ ئەوەی پێداویستییەکانیان کە هێشتا نەیانکڕیوە لەو رۆژەدا بیانکڕن، کە ئەمساڵ کەوتە ٢٩ـی ئەم مانگەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، بلاک فرایدەییە رۆژێکی تایبەتە بۆ کڕینی کاڵاکان بە نرخێکی داشکێندراو و بەدەستهێنانی قازانجێکی زۆر بۆ فرۆشیاران، دوای جەژنی سوپاسگوزاریی دێت لە ئەمریکا و وەک رۆژی بەخشین وایە، خاوەن دوکان و مۆڵەکان لە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی جیهان داشکاندنی زۆر بۆ کاڵاکانیان دەکەن
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەتا پەیوەندی بە قەیرانێکی داراییەوە هەبوو
لە ئەمریکا کە ساڵی ١٨٦٩ دووچاری بووەوە و هەندێک پێیان وایە ئەو
ئۆفەرانەی لەو رۆژەدا پێشکەش دەکرێن دەرفەتێکە کە ساڵانە تەنها جارێک روودەدات، هەندێکی تر دەڵێن ئەو رۆژە بۆنەیەکی گەورەیە
بۆ بازرگانەکان تا ئەو کاڵانەیان ساغبکەنەوە کە خەریکە بەسەردەچن.