PM:07:48:28/11/2024
5432 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە بەلەمێکی کۆجبەران لە کەناراوەکانی یۆنان لە دەریای ئیجەدا ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە چوار کۆچبەر خنکاون. بەگوێرەی زانیارییەکان دوان لەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە کوردن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤ ئاژانسی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە بەلەمێکی کۆجبەران لە کەناراوەکانی یۆنان لە دەریای ئیجەدا ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە چوار کۆچبەر خنکاون و ١٦ کۆجبەریش ڕزگار کراون.
باسی لەوەش کردووە، تا
ئێستا تەرمی چوار کۆچبەر دۆزراونەتەوە کە دوانیان ژنن و دوانیشیان منداڵن و گەڕان
بەردەوامە بەدوای دۆزینەوەی ئەو کۆچبەرانەی بێسەروشوێنن.
ئەوەشی خستووەتە روو، ناوەندی
هەماهەنگی گەڕان و ڕزگارکردنی یەکگرتوو توانیویەتی ١٦ کۆچبەر رزگار بکات.