لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت شاندێکی یەکێتی لە شاری سلێمانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کرد.
لەدوای دیاریکردنی وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، جموجۆڵی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستی پێکردووە.
لەسەر ئەو پرسەش، شاندێکی یەکێتی لە سلێمانی
بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەگەڵ سەڵاحەدین
بەهادین، ئەمینداری حزبەکە کۆبووەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش، شاندێکی یەکێتی
لە شاری هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کرد دوای کۆبوونەوەکەش ئاماژەیان بەوە
کرد، گفتوگۆیان لەسەر پێشهات و ئەگەرەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و یەكەمین
كۆبوونەوەی پەرلەمان و كابینەی نوێی حکومەت کردووە.