PM:04:54:28/11/2024
1712 جار خوێندراوەتەوە
دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا- رەسافە ڕاگەیاند، ١٠٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر کە لە کارگەکەی دەربەندیخان بەرهەمهاتووە گواستراوەتەوە بۆ خەلیج و دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤، دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا- رەسافە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کارگەکەی دەربەندیخاندا دەستیان بەسەر ٥٠١ هەزار و ٧١١ کیلۆگرامم مادەی هۆشبەردا گرتووە.
ئەوەش خراوەتە روو، ١٠٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر کە
لە کارگەکەی دەربەندیخان بەرهەمهاتووە گواستراوەتەوە بۆ خەلیج و دەستی بەسەردا
گیراوە.
باس لەوەش کراوە، بە گشتی ئەمساڵ ٧٥ بڕیاری
لەسێدارەدان بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەرچووە کە شەشیان عێراقی نەبوون و ٢٠
بازرگانیش سزای زیندانی هەتا هەتاییان بۆ دەرچووە.
لە ماوەی رابردوودا، لە دەربەندیخان کارگەیەکی
دروستکردنی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا و بەگوێرەی زانیارییەکان چەند
بەرپرسێکیش لە پشت دامەزراندنی ئەو کارگەیەوە بوون.