سەردێڕ:

لەسەر دواکەوتنی موچەی هەرێم سودانی داوای ڕونکردنەوەی لە وەزیری دارایی کردووە

PM:04:18:28/11/2024

30612 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لەسەر دواکەوتنی موچەی هەرێم سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا داوای روونکردنەوەی لە وەزیری دارایی کردووە و لە وەڵامدا وەزارەتی دارایی باسی لەوە کردووە، بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆوە موچەی هەرێم دواکەوتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤ بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لەسەر دواکەوتنی موچەی هەرێم محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا داوای روونکردنەوەی لە وەزیری دارایی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە وەڵامدا وەزارەتی دارای وتوێتی تا ئێستا هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕادەست نەکردوە، بۆیە تا ئێستا تەمویلی موچە نەکراوە.

هەر ئەمڕۆ، چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار وایە رەزامەندی لەسەر ناردنی ٧٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت، شاندێکی تەکنیکی حکومەتی کاربەڕێکەریش بۆ بابەتی مووچەی مانگی ١٠ لە بەغدان.

هاوکات چاوگێکیش لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو ٧٦٠ ملیارەی بڕیارە بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم کورتهێنانی هەیە و لە ئیستادا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانە پڕ بکەنەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "ئەم رێککەوتنە لەسەر دوو بنەمایە، یەکەم شایستەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی هەژمار کردووە، لەگەڵ بابەتی بودجەی خەرجی راستەقینە و ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم دەبێت رادەستی بکات هەژماریان کردووە، لەگەڵ ئەو مانگانەی پێشتر ناردوویانە و ئەو سێ مانگەی ماوە، ئەو پارەیە کە ماوەتەوە دەرکەوتووە ٧٦٣ ملیار دینارە، ئەمە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان و دەبێت هەرێمیش داهات رادەست بکات و مووچە بدرێت."













گەلەری