PM:01:03:28/11/2024
1864 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە ٪٩٥ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکە فۆڕمی تەوتینیان پڕ کردووەتەوە، لەکاتێکدا، یاریدەرەری سەرۆکی زانکۆ لە نوسراوێکدا داوا لە گشت کۆلێژ و پەیمانگاکان دەکات پڕۆژەی هەژماری من جێبەجێ بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، رێژەیەکی کەمی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەشدارن لە هەژماری من و ٪٩٥یان فۆڕمی تەوتیناین پڕ کردووەتەوە.
لە بەرامبەریشدا، بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی عەلی قادر، یاریدەدرەی سەرۆکی
زانکۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی زانكۆی سلێمانی
لهسهره و ئاڕاستهی گشت كۆلێژ و پهیمانگهكان كراوه، داوا دهكات لهبارهی
ههژماری منهوه كاری پێویست بكرێت.