دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی مەکسیک سەبارەت بە راگرتنی کۆچی هاوڵاتیانی مەکسیکی بۆ ئەمریکا گفتوگۆ کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، کلۆدیا شەینبام، سەرۆکی مەکسیک لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا کە لە نێوانیاندا ئەنجامدرا بۆ راگرتنی کۆچی نایاسای لە مەکسیکەوە بۆ ئەمریکا.
هاوکات، گفتوگۆی نێوان ترەمپ و شەینبام دوای ئەوە هات، سەرۆکی
هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، باج بە ڕێژەی ٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی مەکسیک و
کەنەدا و ١٠٪ لەسەر کاڵا لە چینەوە دەسەپێنێت.
ترەمپ لە پەیجی
تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، ئەم باجە تا ئەو کاتەی ماددە هۆشبەرەکان
بە تایبەت فێنتانیڵ و هەموو بێگانەکانی نایاسایی واز لە داگیرکردنی وڵاتەکەمان دێنن،
کارا دەمێنێتەوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، شاینبام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمەریکا باجەکان بسەپێنێت، مەکسیکیش
باجەکان بەرزدەکاتەوە.
هەروەها وتیشی،
وڵاتەکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بازرگانی تۆڵەسەندنەوەی ئەگەری لە
دژی گەورەترین هاوبەشی بازرگانی خۆی.