AM:09:10:28/11/2024
1244 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، سودانی دوای سەردانەکەی بۆ ئیسپانیا دەچێتە یەکێتی ئەوروپا و لەوێوە داوای رێگریکردن لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر عێراق دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤، ئاماژە بەوەش کراوە، سودانی ئامانجێتی سەردانەکەی بۆ ئیسپانیا بکات بە هەلێک بۆ داواکردن لە یەکێتی ئەوروپا، تا رێگری لە هێرشی ئیسرائیل بکەن بۆ سەر خاکی عێراق، بەوپێیەی پێشتر ئیسرائیل بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەی گروپە چەکدارەکانی لەناو خاکی عێراق کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، سودانی بە شێوازێکی دیبلۆماسی دەیەوێت لە رێگەی کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتییەوە، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بڕەوێنێتەوە و عێراق لەو جەنگەی ناوچەکەی
گرتووەتەوە دووربخاتەوە.
ئەوەش لەکاتێدایە، بەهۆی هێرشی بەردەوامی گروپە چەکدارەکان لەناو خاکی
عێراقەوە بۆسەر ئیسرائیل، تەلئەبیب پەیامی ئاڕاستەی بەغدا کرد و رایگەیاند، بە مافی
خۆی دەزانێت وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە و بنکەکانیان لەناو خاکی عێراقدا بە
ئامانج بگرێت.