حکومەت لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٠ ساڵە شکستی هێناوە لە دابەشکردنی موچە و هەر جارە و پاساوێکیشی بۆ دەهێنێتەوە، ساڵی رابردوو و ئێستاش شکستی موچە دەخاتە ئەستۆی بەغدا و خۆی لێ بێبەریی دەکات.
دەسەڵاتدارانی هەرێم بە تایبەت کابینەی هەشت و نۆ لە ساڵی٢٠١٥ـەوە کێشەیان لە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دروستکردووە و لەو ماوەیەدا٥٩موچەیان نەداوە یان بە لێبڕین و چارەکە موچە و پاشەکەوتەوە دابەشیان کردووە، بەشێوەیەک١٥موچەیان بە تەواوى نەداوە، ٢٣ موچە بە چارەکە موچە و ١٠ موچە بە لێبڕین و ١١ موچەش بە پاشەکەوتەوە دابەشکراوە.
موچەنەدراوەکانلە ساڵی ٢٠١٥ دەستیان
پێکرد و لەو ساڵەدا موچەی مانگەکانی نۆ و ١٠ و ١١ و ١٢ نەدرا،مووچەى
مانگى١٢ـیساڵی ٢٠١٧ ش
بەهەمان شێوە دابەشنەکرا، لە ساڵی ٢٠٢٠ موچەی مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ و ٧ و ٨
لەگەڵ موچەی مانگی ١١ و ١٢ دابەشنەکرا، لە ساڵی ٢٠٢٣ـشدا موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١
و ١٢ی نەدراو حکومەتى کاربەڕێکەر خۆى لە بەرپرسیارێتییەکەى دزییەوە.
سەبارەت بە چارەکەمووچەش کە لە سەردەمى
ئابورى سەربەخۆ و فرۆشتنى نەوتدا، لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی پێکرد،مووچەى هەر ١٢
مانگەکەى ئەو ساڵە بە چارەک دابەشکران، ساڵی ٢٠١٧ بە هەمان شێوەموچەى١١مانگ بە چارەک
درا وموچەى مانگەکەى دیکەش هەر نەدرا.
هەرچی لێبڕینی موچەشە کە لە کابینەکەی مەسرور
بارزانی و قوباد تاڵەبانیدا داهێنرا، لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد و موچەی مانگەکانی ٢
و ٣ و ١٠ بە لێبڕینی ٢١٪ دابەشکرا ومووچەى مانگى نۆى ئەو ساڵەش بە لێبڕینى ١٨٪
دابەشکرا، هاوکات موچەی شەش مانگی یەکەمى ساڵی ٢٠٢١ یش بە لێبڕینی٢١٪دابەشکرا.
ساڵى٢٠١٨ش پشکى شێرى لە
دابەشکردنىمووچەبەشێوەی پاشەکەوت بەردەکەوێت ومووچەى١١مانگى ئەو ساڵە بە نزیک لە نیوە و کەمتر لەوە درا
بەمووچەخۆران و دواتر ناویان لێنا پاشەکەوت.هەموو ئەوانەش لە سایەی
حکومڕانی پارتی و یەکێتی بەسەر هاوڵاتیان هێنرا و تا ئەو دوو حزبەش لە
دەسەڵات بن دۆخی خەڵک لەبەردەم مەترسیدا دەبێت.