سەردێڕ:

پلاندانانی هەرێم:قۆناغەکانی دیکەی سەرژمێری لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەست پێدەکات

PM:10:17:27/11/2024

1928 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قۆناغەکانی دیکەی سەرژمێری لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەست پێدەکات. دەشڵێت، سەدان هەزار هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار نەکراون.


وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوە کردووە، لە قۆناغەکانی دیکەی سەرژمێری گیشتیدا زانیارییەکان بەراورد دەکرێن بەوشێوەیەی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق رێککەوتوون لەسەری.

باسی لەوەش کردووە، سەدان هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە شێخان و زلکان و کەلەکچی و فایدە و سێمێل لەگەڵ بەردەڕەش و خەبات و مەخموور لەسەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستان هەژمار نەکراون.

ئەوەشی خستووەتە روو، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە ئەو رێکارە راست بکاتەوە و ئەو هاوڵاتییانە بخرێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.

رۆژی ٢٥ـی ئەم مانگە ئەنجامە سەرەتاییەکانی سەرژمێری گشتی بڵاو کرانەوە و بەپێی ئەنجمەکان ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار کەسە و ژمارەی دانیشتوانی هەرێمیش زیاتر لە شەش ملیۆن و ٣٧٠ هەزار کەسە.













گەلەری