سەردێڕ:

گروپە چەکدارەکانی عێراق: ئاگربەستی لوبنان کاریگەری نابێت لەسەر چالاکییەکانیان دژی ئیسرائیل

PM:02:22:27/11/2024

1144 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندی ئاگربەستەکەی لوبنان گروپە چەکدارەکانی عێراق رایانگەیاند، لە بەئامانج گرتنی ئیسرائیل بەردەوام دەبن و ناوەستن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەرکەوتنی غەززە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤ گروپە چەکدارەکانی عێراق، ئاگربەستی حزبوڵڵا و ئیسرائیلیان بە هێمای سەرکەوتنی گروپە چەکدارەکانی لوبنان دژی ئیسرائیل وەسف کرد و جەختیان لەوەش کردەوە، ئەم ئاگربەستە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر چالاکییەکانی ئەوان دژی ئیسرائیل.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە ئیسرائیل هەڕەشە بۆردومانکردنی خاکی عێراق دەکات و حکومەتی بەغداش لە هەوڵی ئەوەدایە گروپە چەکدارەکان چیتر هێرش بۆسەر ئیسرائیل ئەنجام نەدەن.

هاوکات، مەسعود بارزانی ئەمڕۆ رایگەیاند،کە هێزەچەکدارەکان هێشتا هەڕەشەی جدی بۆ سەر عێراق دروست دەکەن، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە ئەو کات بونیان باسێکی گرنگی هەبوو، رەنگە بەهێزتریش بێت ئەگەر هێزەکانی هاوپەیمانان بکشێنەوە پێش تەواوکردنی بنیاتنانی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە.













گەلەری