سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

PM:01:51:27/11/2024

1864 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عیراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بانگهێشنامەیەکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بۆ بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی بەرپەرچدانەوەی مرۆیی لە غەززە.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە ئەلسودانی رێنمایی وەزارەتەکانی کرد بۆ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئیسپانیا بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

هاوکات، دوێنێ وەزیرى ناوخۆی بەریتانیا بە سەردانێک گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانى باڵا جەختیان لە باشکردنى هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە ئەمنییەکاندا کردەوە.













گەلەری