سەردێڕ:

جۆو بایدن: ئامانجمانە ئاگربەست لە غەزەش رابگەینرێت

PM:01:19:27/11/2024

1064 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی لوبنان رایگەیاند، مەبەستمانە ئەم ئاگربەستە هەمیشەیی بێت و کۆتایی بە ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات بێت، هاوکات دەشڵێت، هیواخوازن ئاگربەستی جەنگی غەزەش بڕواتە بواری جێبەجێکرنەوە و ئاشتی بەرقەراربێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا، بە پێشنیازی ئەمریکا و فەڕەنسا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی لوبنان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات ئامانجیانە ئاگربەست لە غەزەش رابگەیەنرێت و ئاشتی لە ناوجەکە بەرقەرار بێت

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ٦٠ رۆژدا سوپای ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکان لە ناوچە سنورییەکانی لوبنان دەکشێنەوە و سوپای لوبنان و هێزە ئاشتی پارێزەکان جێگایان دەگرنەوە، هاوکات هیواخوازن خەڵکی مەدەنیش بگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە هەردوو وڵات













گەلەری