سەردێڕ:

نوسینگەی سودانى: وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بانگهێشتی سودانی کردووە تا سەردانى بەریتانیا بکات

PM:07:21:26/11/2024

984 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى ناوخۆی بەریتانیا بە سەردانێک گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانى باڵا جەختیان لە باشکردنى هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە ئەمنییەکاندا کردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٤، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئیڤێت کۆپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و باس لە بوارە ئەمنیەکان و پەیوەندیەکیانى نێوان هەردوو وڵات کردەوە لە بوارى جیا جیاکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و تاوانە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بانگهێشتی سودانی کردووە تا سەردانى بەریتانیا بکات و بابەتەکانی فراوانکردنی.













گەلەری