PM:06:38:26/11/2024
1088 جار خوێندراوەتەوە
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا و وەزیری وزەی سعودیە ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٤ نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا و شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان ئەلسعود وەزیری وزەی شانشینی سعودیە ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە کۆبوونەوەکەدا شایەتحاڵی گفتوگۆکردن بوو لەسەر بارودۆخی بازاڕەکانی وزەی جیهانی،
و ئەوەی پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوەوە هەیە، رۆیشتنی بۆ بازاڕەکان، و دابینکردنی
خواست.
باسی لەوەشکرد، گرنگی پاراستنی سەقامگیری، هاوسەنگی
و نرخی دادپەروەرانە جەختی لەسەر کرایەوە، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر رۆڵی گرنگی
گروپی (ئۆپێک پڵەس) کرایەوە.