سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا: عێراق نایەوێت بکێشرێتە ناو ململانێکانی ناوچەکە

PM:07:28:25/11/2024

964 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق هۆشداریدا لە کاردانەوە "ترسناکەکان" کە لە ئەنجامی فراوانکردنی بازنەی ململانێکانەوە سەرهەڵدەدات و ئاماژەی بەوەدا کە بەغدا نایەوێت بکێشرێتە ناو بازنەی ململانێکانەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٥ ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاند؛ ئەمریکا و ئیدارەی سەرۆک بایدن پابەندن بە کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکە بە هەموو شێوەیەک کە ئەگەری هەیە، چونکە ئەنجام و کاردانەوەکان ترسناک دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئیدارەی سەرۆک بایدن ماندوونەناسانە تا دوا رۆژی ئیدارەکەی کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان و گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی ئەوەی ئێستا.

وتیشی، "ئێمە لە پێگەیەکی بەهێزداین بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەین و هەوڵەکانمان بەردەوامن، هەوڵدەدەین و پشتڕاستی دەکەینەوە کە عێراق نایەوێت بکێشرێتە ناو بازنەی ململانێکانەوە، نە حکومەتی عێراق و نە گەلی عێراق ئەوەیان ناوێت.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەی فەرمی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ناردووە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.













گەلەری