PM:03:56:25/11/2024
1216 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، پێگەی دراوی عێڕاق زۆر نایاب و ناوازەیە وقەبارەی زۆری یەدەگەکان وامان لێدەکات پشتگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕکردن بکەین و سەقامگیری دراو بەدەستبهێنین.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤، عەلی ئەلعەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، پێگەی دراوی عێڕاق زۆر ناوازەیە و هەر قەبارەی زۆری یەدەگەکانە وامان لێدەکات بۆ ئەوەی سەقامگیری دراو بەدەست بهێنین پێویستە پشتگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕکردن بکەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، بانکی ناوەندی بە توانایی وەڵامدانەوە لە پێداویستییەکانی
دراوی وڵات جیا دەکرێتەوە و گواستنەوەی دەرەکی بۆ مەبەستی بازرگانی دوای جێبەجێکردنی
سیستەمی نوێ بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی داهاتوو میکانیزمێکی نوێ بۆ گەشتکردن یان گواستنەوەی
پزیشکی دەستپێدەکەن و هەروەها رێککەوتن لەگەڵ چوار کۆمپانیا بۆ دەستپێکردنی میکانیزمێکی
نوێ بۆ گەشتکردن یان گواستنەوەی چارەسەری پزیشکی.