راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی رایگەیاند، کە وڵاتەکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی کە مانگی رابردوو دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٤ عەلی لاریجانی راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران وتی: "پەیامێکی گرنگی لە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ بەشار ئەسەد و نەبیح بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان گەیاندووە، کە تیایدا باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە دۆخی ئێستای دوو وڵات کراوە. "
ئاماژەی بەوەشکرد، بیرۆکە و چارەسەری لەخۆگرتووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی
ئێستا.
روونیشیکردەوە کە سروشتی پەیامەکە "پێویستی بە رێزگرتن لە نهێنییەکان
هەیە، ئاشکراکردنی وردەکارییەکانیش پەیوەستە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە".
سەرەتای ئەم مانگە عەلی لاریجانی هۆشداری دا لە هەر جۆرە وەڵامدانەوەیەکی
"بێ بیرکردنەوە" بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل کە مانگی رابردوو ئێرانی کردە
ئامانج.
عەلی لاریجانی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی رایگەیاندووە، "ئیسرائیل
ئامانجی گواستنەوەی ململانێکانەیە بۆ ئێران، پێویستە ژیرانە مامەڵە بکەین بۆ ئەوەی
نەکەوینە ناو ئەم تەڵە و بەشێوەیەکی خراپ وەڵام نەدەینەوە".