هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر قەدەغە دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لەپێناو ڕێکخستنی شەقام و کەم کردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتووچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حالەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چەند بڕیارێکیان داوە.
باسی لەوەش کردووە، یەکێک لە بڕیارەکان قەدەغە کردنیهاتوچۆی
پایسکیل و مۆتۆرسیکل بە هەردوو جۆری دوو تایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای ١٢٠مەتری
و ١٥٠مەتری.
ئەوەشی خستووەتە روو، هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی قورس کە لەبواری
بیناسازی و کشتوکاڵی بەکار دەهێنرێن کەخێرایەکانیان لە ٨٠کم/لە کتژمێرێک کەمترە لە
هەردوو شەقامی ١٢٠مەتری و ١٥٠مەتری خێرا قەدەغە دەکرێت و دەبێت کەلوپەلی بیناسازی
و کشتوکاڵ لەسەر فلات بگوازرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لەسەرجەم
شەقامەکانی شاری هەولێر قەدەغە کراوە. دەشڵێت، " هەرشوفێرێک سەرپێچی ئەم
بڕیارە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر وە ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەی
دەستی بەسەر دادەگیرێت".