PM:06:18:24/11/2024
1176 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی سەرۆکایەتی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی کاربرێکەر و سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، جەختیان لە گرنگی چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی سەرۆکایەتی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا کۆبونەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەشدا باسیان لە رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بارزانی جەختی لەسەر خواستی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ
کۆماری تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا.
باسی لەوەشکرد،
لای خۆیەوە ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەو پێگە گرنگە کرد کە هەرێمی کوردستان چێژی
لێ وەردەگرێت و جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی
کوردستان کردەوە.