سەردێڕ:

پشتیوان سادق: لە دووشەممەوە پارتی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی تر

PM:05:05:24/11/2024

1856 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لە رۆژی دوو شەممەوە پارتی ئامادەیە لەگەڵ لایەنەکان کۆببێتەوە و دانوستاندن بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ


ئەمڕۆ یەکشەممە پشتوان سادق بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند پارتی ئامادەیە لەگەڵ لایەنەکان کۆببێتەوە و دانوستاندن بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە رۆژی دوو شەممەوە.

وتیشی، پارتی لەگەڵ هیچ لایەنێک هێڵی سوری نیە و دەیەوێت حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبهێنرێت.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانیش لە سبەینێوە یەکێتی دەست دەکات بە سەردانی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و تا ئێستاش جگە لە نەوەی نوێ هیچ لایەنێک بەرنامەی پێکهێنانی حکومەتی رانەگەیاندووە.


 













گەلەری