سەردێڕ:

نەوزاد کامیل: کۆبۆنی خۆراک دەست پێدەکاتەوە و پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکەین

PM:04:22:24/11/2024

1028 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتای ٢٠٢٥ەوە تۆمارکرنی منداڵی تازەلەدایکبوو لە کۆبۆنی خۆراک دەستپێدەکاتەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٤ نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتای ٢٠٢٥ەوە تۆمارکرنی منداڵی تازەلەدایکبوو لە کۆبۆنی خۆراک دەستپێدەکاتەوە

وتیشی، ١٥٨ ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران هاتووە و ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

هاوکات، دوو مانگ لەمەوبەر ئاماژەی بەوە کرد کە گەنمی جوتیاران لەم مانگەدا دابەش دەکرێت هەتاوەکو ئێستا دابەش نەکراوە.













گەلەری