PM:10:22:22/11/2024
2176 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە حکومەتی ئیسڕائیل و ئەنجومەنی ئاسایشەوە نامەیان پێگەیشتووە کە تێیدا ئیسرائیل بە روونی هەڕەشەی هێرشی بۆ سەر عێراق کردووە و بە مافی خۆی دەزانێت بەرگری لە خۆی بکات.
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆسەر عێراق ئەنجام بدرێت.
باسی لەوەش کرد، عێراق نایەوێت لەگەڵ هیچ وڵاتێک بکەوێتە جەنگەوە و بۆ
ئەو مەبەستەش هەنگاوی جدی گرتووەتە بەر بۆ رێگریکردن لە هێرشی ئیسڕائیل.
پێشتریش، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوە کرد، تا ئاستێکى
باش رێگرییان کردووە لەوەى خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دیکە بەکاربهێنرێت.