سەردێڕ:

سەرژمێرى عێراق: ژمارەى دانیشتوانى عێراق گەیشتووەتە نزیکەی ٤٦ ملیۆن

AM:11:15:22/11/2024

1772 جار خوێندراوەتەوە

پرۆسەى سەرژمێرى عێراق ئەنجامە بەراییەکانى دەرکەوتوون و ژمارەى دانیشتوانى عێراق نزیکبووەتەوە لە ٤٦ ملیۆن کەس و لە ماوەى ٢٧ ساڵى رابردوودا ٢٧ ملیۆن کەس زیادى کردووە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٢ـی ١١ـی ٢٠٢٤، بەپێى داتا بڵاوکراوەکانى وەزارەتى پلاندانانى عێراق کە لە راپرسى دوو رۆژى رابردوەوە سەرچاوەى گرتووە، دانیشتوانى عێراق ٤٥ ملیۆن و ٨٧٠ ملیۆن کەسن لەو ژمارەیە ٢٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزارى لە رەگەزى مێن و ٢٠ملیۆن و ٣١٠ هەزاریشى لە رەگەزى نێرن.

هەر لە سەرژمێرییەکەدا باسى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و کەرکوک کراوەو  تێیدا هاتووە رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە پرۆسەی سەرژمێریی لە هەولێر ٩٦.٣١٪ بووە

و لە سلێمانى ٩٦.٣١٪ بووە هەروەها رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە پرۆسەی سەرژمێریی لە دهۆک ٩٥.٢٥٪ بووە و لە کەرکوکیش ٩٧.٧٤٪  بووە.

بەڵام بەهۆى تەواونەبوونى پرۆسەکەوە بڕیاردراوە تا کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو درێژبکرێتەوە و لە عێراق و هەرێمى کوردستان تەواوى هاوڵاتیان و خێزانەکان تۆماربکرێن و بەوەش پێشبینى دەکرێت ژمارەى دانیشتوانى عێراق لەو ژمارەیەش زیاتر ببێت.













گەلەری