AM:10:08:18/11/2024
880 جار خوێندراوەتەوە
بریارە وەزیری بازرگانی تورکیا بەیاوەری بەڵێندەر و کۆمپانیا تورکییەکان سەردانی عێراق بکات و ماوەی دوو رۆژ لەو وڵاتە بمێنێتەوە، لە چوارچێوەی سەردانەکەشدا بریارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بازرگانی عێراق کۆببێتەوە.
ئەمرۆ دووشەممە ١٨ـی١١ـی٢٠٢٤، ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردوە، عومەر بوڵات وەزیری بازرگانی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و بە نوێنەرایەتی بەڵێندەران و کۆمپانیا تورکییەکان دێت و بریارە سەردانی پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە بکات.
ئاماژەی بەوەش کردوە،
لە سەردانەکەیدا بریارە سەبارەت بە پڕۆژە گەشەپێدان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان لەگەڵ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و وەزیری بازرگانی عێراقدا کۆببێتەوە.
ئاژەنسەکە باسی
لەوەش کردووە، لەماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا هەناردەی توركیا بۆ عێراق بە رێژەی ٥.٣٪
بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە ١٠ ملیارو ٨٠٠ ملیار دۆلار، لەكاتێكدا هەناردەكارییەكانی
عێراق بۆ توركیا سێ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بووە لەو ماوەیەدا.