PM:05:37:22/12/2024
3204 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، ئەمریکا بڕیاریدا دەیان سەربازی لە عێراقەوە بگوازێتەوە بۆ سوریا.
ئەمڕۆ یەکشممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سەرکردایەتی ئەمەریکا بڕیاریدا کە دەیان سەربازی ئەمریکی کە لە بنکە سەربازییەکانی عێراق جێگیر بوون، بەرەو سوریا جووڵەبکەن.
روونیشیکردەوە، ئەو گواستنەوەیە بۆ
پاراستنی بنکە و دامەزراوەکانی ئەمریکایە لە سوریا، وتیشی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی کوردەکان
لە سوریا لە هەر جۆرە هەڵچوونێکی سەربازی.
ئەمەش لەکاتێکدا، ئەمریکا ٩٠٠ سەرباز لە
سوریا و دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی لە عێراق جێگیر کردووە،