سەردێڕ:

ترەمپ دامەزرێنەری کۆمپانیای نەوتی لیبێرتی ئینێرجی بۆ وەزیری وزە کاندید کرد

PM:02:30:17/11/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ترەمپ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی لیبێرتی ئینێرجی بۆ پۆستی وەزیری وزە بۆ ئیدارەکەى کاندید کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کریس رایت، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گشتیی کۆمپانیای نەوتی لیبێرتی ئینێرجی بۆ پۆستی وەزیری وزە لە کابینەکەیدا کاندید کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، رایت کەسێکی بەناوبانگە لە بواری پیشەسازیی نەوتدا و باس لەوە دەکات کە دەبێت بەرهەمی نەوتی ئەمریکا زیاد بکرێت بۆئەوەی ئەو خواستەی لەسەر کارەبا زیادی کردووە پڕبکرێتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، دەسەڵاتەکانی وەزیری وزەی ئەمریکا زۆرن، سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی کارەبا و یەدەگی نەوتی وڵاتەکە و چالاکییەکانی نەوت و گازی ئەمریکا دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ترەمپ لە ماوەی دووهەفتەدا بەشێکی زۆری لە پۆستە سەرەکییەکانی کابینەکەی دیاری کردووە و کەسانی چالاک و زیرەکی بۆ ئەو پۆستانە هەڵبژاردووە.













گەلەری