سەردێڕ:

کەشتییەکی هەڵگری برنجی ئەمریکی گەیشتە عێراق

AM:09:57:16/11/2024

1140 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کەشتییەکی هەڵگری ٤٤ هەزار تۆن برنجی ئەمریکی گەیشتووەتە عێراق و بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان تەرخان دەکرێت.


لاما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەدوای گەیشتنی ئەو کەشتییەی کە ٤٤ هەزار تۆن برنجی ئەمریکی هەڵگرتبوو، لەلایەن تیمەکانی کۆنتڕۆڵەوە پشکنینی بۆ ئەنجام درا بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە گونجاوی و کوالێتییەکەی.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان و دڵنیابوونەوە لە گونجاوی و کوالێتی برنجەکە، بەسەر لقەکانی کۆمپانیاکەدا دابەش دەکرێت و پاشان لە بریکارەکانی خۆراکەوە دەدرێت بە هاوڵاتیان.













گەلەری