سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق: پاڵپشتیی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان دەکەین

PM:10:45:15/11/2024

1248 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ساڵی ٢٠٢٤ دووپات دەکاتەوە. هاوکات هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمە لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لەوە کرد، ئەنجامدانی سەرژمێری کاریگەری لەسەر پلانی گەشەپێدانی درێژخایەن دەبێت.


پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکەن خەڵک و دانیشتوانی ناوچەکانی خۆیان هان بدەن هاوکاری تیمەکانی وەزارەتی پلاندانان بکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری.

باسی لەوەش کردووە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێرییەوە دانیشتنەکانی پەرلەمان راگیراون و بڕیاریانداوە هەفتەی داهاتوو دوای تەواوبوونی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتنەکان دەست پێبکەنەوە.

هاوکات، هەریەکە لە سودانی و عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لەوە کرد، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان شایستەیەکی نیشتیمانییە و کاریگەری لەسەر پلانی گەشەپێدان دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بەڕێوە بچێت.













گەلەری