PM:07:52:15/11/2024
916 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، بەپێی رێبازی حکومەتی عێراق پابەندن بە دابینکردنی کارەبا بە بڕی پێویست و بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ سەرجەم هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ هەینی، زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، بەپێی رێبازی حکومەت، کارەبا بە بڕی پێویست و بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیشەوە دابین دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر گرفتێک لە کەرتی
کارەبادا هەبێت بە زووترین کات چارەسەری دەکەن و بەدواداچوونی پێویست بۆ سکاڵای
هاوڵاتیانیش دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەردەوام
کار لەسەر زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات لەڕێگەی واژۆکردنی گرێبەستی
نوێ و نۆژەنکردنەوەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.