سەردێڕ:

عێراق هەڵمەتێکی گەورەی بۆ نۆژەنکردنەوەی پردەکانی پەڕینەوەی رووباری دیجلە ئاشکراکرد

PM:03:57:15/11/2024

1156 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیی عێراق هەڵمەتێکی گەورەی ئاشکرا کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی پردەکانی پەڕینەوە لە رووباری دیجلە.


ئەمڕۆ هەینی، نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتی بیناسازیی عێراق، بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتەکە هەڵمەتێک ئەنجام دەدات بۆ نۆژەنکردنەوەی پردەکانی پەڕینەوە لە رووباری دیجلە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەڵمەتەکەش چەند هەنگاوێک لەخۆدەگرێت لەوانە، رووپۆشکردنی قیر، چاککردنەوەی بەشە زیانلێکەوتووەکان و فراوانکردنی رووبەرەکانیان، بەرزکردنەوەی رێڕەوی کۆن و دروستکردنی رێڕەوی رۆیشتن بە بەکارهێنانی کۆنکرێتی جۆری مۆدێرن.

باس لەوەش کراوە، "پڕۆسەی چاککردنەوە، کارکردن لە بەشە کۆنکرێتییە زیانلێکەوتووەکانی پردەکانیش دەگرێتەوە، بە دابینکردنی سیاجەکانی لاوەکی، بۆیاخکردنیان و چاککردنەوەی ستوونەکانی رووناکی ".

ئەوەش خراوەتە روو، "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی گەورەدایە کە حکومەت بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقام و رێگاوبان و پردەکانی بەغدا بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانیی بەغدا ئەنجامی دەدات".













گەلەری