PM:02:28:15/11/2024
2204 جار خوێندراوەتەوە
شێوازی ژیان بۆ تەندروستی دڵ زۆر گرنگە، باشترین ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەکانی دڵ ئەوەیە کە دڵت بە تەندروستی بهێڵیتەوە و گرنگی بدەیت بە وەرزشکردن و خواردنی تەندروست.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " healthtoday" دا ئاماژە بەوە دەکات کەپەیڕەوکردنی رێجیمێکی تەندروست یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستی دڵ، خۆراکی تەندروست یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆڵیسترۆڵ دەدەن ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
پسپۆران دیارترین ئەو خۆراکانە دەستنیشان دەکەن کە زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت،
ئەوانیش بریتین لە:
١.ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە خوێ.
٢.خواردنە چەورەکان.
٣.خواردنە لەقتونراوەکان.
٤.شیرینی.
٥.خواردنە سورکراوەکان.