AM:09:04:15/11/2024
2812 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک راوێژکاری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرژی و هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەنێوان هەردوو وڵات.
ئەمڕۆهەینی، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، باڵیۆزی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا مەسکی ئاگادار کردەوە کە دەبێت لێخۆشبوونی سزاکان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پەسەند بکرێت.
دوو بەرپرسی
ئێرانیش رایانگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسک و سەعید ئێرانی بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی هێورکردنەوەی
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بووە. وتیشیان، کەشوهەوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا ئەرێنی بووە.
هاوکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ترەمپ لەبارەی هەواڵی کۆبوونەوەکەی مەسک و ئێرانی، ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای هاتنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدرێت.